مافی مرۆڤی عێراق: ٢٦ چالاکوان لە خۆپیشاندانەکان کوژراون

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند" لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراقدا نزیکەی ٢٦ چالاکوانی خۆپیشاندانەکان کوژراون".

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند" لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە سەرەتای مانگی ١٠ تاوەکو ئێستا ٢٦ حاڵەتی تیرۆرکردنی چالاکوانان تۆمارکراوە".

 

ئەندامەکەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد" سێ چالاکوانی دیکەش هەوڵی تیرۆرکردنیان دراوە، بەڵام تا ئێستاش بەرپرسانی عێراق هیچ ڕونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەو ڕووداوانە نەداوە".

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 



PM:07:44:22/12/2019