ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ساز بكات سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکان و دەنگدان لەسەر ئەو بڕگانەی لە یاساکەدا ماون و پەسند نەکراون.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر ئەو بڕگانەی لە یاساکەدا ماون و پەسند نەکراون. لە دوو کۆبوونەوەی رابردوودا، لە کۆی ٥٠ ماددە، تەنیا ١٤یان پەسندکراون، و هەریەک لە ماددەکانی ١٥ و ١٦ زۆرترین ناکۆکییان لەسەرە، کە تایبەتن بە بازنەکانی هەڵبژاردن و رێژەی دەنگدان.

 

دوای دوو جار، پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوەی دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی عیراقی دواخست، ئەویش بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكان، بەڵام تائێستا لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە رێكنەكەوتوون.



AM:09:40:23/12/2019