ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی ٢٠١٩ی چالاکییەکانی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند" تەنها لە ساڵی ٢٠١٩ ١٧١٢ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ئەم ساڵدا ٥٣٠ كەس سزا دراون بەو هۆیەوە و هەر لەو بڕە مادە هۆشبەری دەستی بەسەردا گیراوە زۆرینەی ماددەی هێرۆین بووە كە بڕكەی ١١٥كیلۆ و ٦٠گرام بووە".
وتیشی" بڕی نۆ هەزار و ٢١٥ شیت حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە".
پێشوتریش شارەزایانی مادە هۆشبەرەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا، ژمارەی دەستگیرکراوان نزیکەی ٢٥ بەرامبەر و بڕی مادەی هۆشبەری دەست بەسەرداگیراویش ١٣٥ بەرامبەر زیادی کردووە.