بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو رۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسەمەد و کامێرامانەکەیان لە پارێزگاى بەسرە کوشت.
بەپێی زانیارییەکانی لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیانکردووەتە سەر ڕۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێرى کەناڵى دیجلە و چەند فیشەکێکیان ئاڕاستەی ئەو رۆژنامەنووسە کردوە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەو هۆیەوە خۆی راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە و کامێرامانەکەشی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەحمەد یەكێك بوو لەو رۆژنامەنووسانەی كە بەردەوام رووماڵی خۆپیشاندانەكانی دەكرد و رەخنەی لە میلیشیاكان و لێپرسراوانی عێراق دەگرت، چەندینجاریش بۆ خستنەڕووی دۆخی خۆپیشاندانەكان و مامەڵەی هێزە ئەمنییەكان و حكومەت لەگەڵ خۆپیشاندەراندا لە كەناڵە عەرەبییەكان دەركەوتووە.
ئەمڕۆ ١٠٠ ڕۆژ تێپەڕی بەسەر خۆپیشاندانەکان، لەهەموو شارەکانی باشووری عێراق خۆپیشاندان بوو لە بەسڕە توندوتیژی بەخۆیەوە بینی ژمارەکی زۆر خۆپیشاندەر گیران.