كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا، ١٢ خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 230 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" ئەو ١٢ كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون، ٩ خۆپیشانده‌ریان له‌به‌غدادو ٣ خۆپیشانده‌ری دیكه‌شیان له‌زیقاڕ بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٣٠ كه‌س له‌هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران برینداربوون".
تەنها لە بەسرەو بەغدا ٨٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.( بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ دەکات).
بەدرێژای چوار مانگی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر له ٦٠٠ كه‌س له‌خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون، زیاتر له 23 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.