سلێمانی .. بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دوو کەس حوکمدران

 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دوو تاوانبار، یەکێکیان بە ١٥ ساڵ و ئەوی تریان بە ٦ مانگ حوکمدران".

 
لە راگەیاندنێکدا کە دانەیەکی بۆۆ سپی نێردراوە، تیایدا هاتووە"  بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژی  8/7/2019 و ڕۆژی  26/8/2019 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی دوو كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات )، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 ، لەڕۆژانی 20/1/2020 و 27/1/2020 سزادران".


راگەیاندنەکەی ئاسایش ئاماژە بۆ حوکمەکان دەکات و ئاشکرای دەکات "تاوانبار(ڕ ، ن ، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1996 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (15) ساڵ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار"  هەروەها ( ژ ، ن ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار".

 
ماوەی چەند ساڵێکە هەستدەکرێت بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە.

 


PM:12:12:04/02/2020