باوەڕ ناکەن شەوی رابردوو رۆناڵدۆ چی کردووە لە یاری کلاسیکۆ



شەوی رابردوو رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی یۆڤانتۆس، ئامادەی یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید بوو، تێیدا یانەی شاهانە توانی یاریەکە ٢-٠ بباتەوەو رۆناڵدۆش دڵخۆش بوو.

لە کاتی یاریەکەو لە نێوان گێمەکان کە بە بێ گۆڵ تەواو بوو، رۆناڵدۆ دەچێتە ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید و هانی یاریزانەکان دەدات .
ڤینسیۆسی ئەستێرەی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرای کرد، رۆناڵدۆ هاتووەتە ژووری جلگۆڕین  وهانی ئێمەی داوە، ریاڵ مەدرید لەو گێمە توانی دوو گۆڵ لە لایەن ڤینسیۆس و ماریانۆ دیاز بکات ویاریەکە ٢-٠ بباتەوەو بە ٥٦ خاڵ پێشەنگی خولەکە وەربگرێتەوە.



PM:10:24:02/03/2020