جووتیار عادل: دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" پێدانی موچە بەردەوام دەبێت و پشوەکە کار ناکاتە سەر راگرتنی مووچە".

 

د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند" كە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و بەردەوامیش دەبن".

 

ڕاشیگەیاند" كە خشتەی مووچە پەیوەستە بەو بڕەی بەردەستە لەبەردەم وەزارەتی دارایی و ئەوان خشتەی مووچە بڵاودەكەنەوە".

 

ئەوەش لەكاتێكدایە،  وەزارەتی داریی ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرد كە هی مانگی ١٢ بوو، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران پشووی لەدامو دەزگاكانی حكومەت راگەیاند تاوەكو ٢٨ی مانگ .

 
 


PM:06:50:09/03/2020