ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئیتاڵیا هەزار کەسی تێپەڕاند

حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند" ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ سه‌رووی یه‌ك هه‌زار كه‌س و تووشبووانیش له‌ (١٥) هه‌زار تێپه‌ڕی كرد".

 

حکومەتی ئیتاڵیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥ هەزار کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن".

 

تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا ٤ هەزار و ٧٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ هەزار و ٦٢ کەسی دیکە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 
 



PM:09:12:12/03/2020