بەرەسمی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا داوای راگرتنی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەکات


یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا داوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ رابگرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە هەموو خولە گەورەکانی ئەوروپا راگیراون وزیاتر لە ٢٠ هەزار کەسیش لە ئیتاڵیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بڕیاریشە رۆژی سێشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کۆببێتەوەو داهاتووی پاڵەوانێتیەکان یەکلایی بکاتەوە.
پێشبینی دەکرێت یارییەکانی یۆرۆ بۆ ساڵی ٢٠٢١ دوابخرێت و لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.






PM:11:14:15/03/2020