بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی دژی ڤایرۆی کۆرۆنا گیراوەتەبەر سنور بۆ کارگەکانی ناوچەی بازیان دادەنێت.
لە راگەیاندێکی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، " بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ سەرجەم کارگە و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەگرێتەوە بێ جیاوازی و هیچ کارگەیەک نابێت کارمەندو کرێکارە ناوخۆییەکانی هاتوچۆ بکەن و لە شارو شارۆچکەکانی تر و ناو بازیانەوە بچنە ناو کارگە و بە پێچەوانەشەوە".
راگەیاندنەکە..
ئاماژە بە بەیانی ژمارە ۱۸ی ساڵی ۲۰۲۰ ی وەزارەتی ناوخۆ. ئاماژە بە پەیوەندی تەلەفونی بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە هەمان بەیان. بە پێویستمان زانی ئەم چەند ڕوونکردنەوەیە ڕابگەیەنین:
۱/بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ سەرجەم کارگە و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەگرێتەوە بێ جیاوازی و هیچ کارگەیەک نابێت کارمەندو کرێکارە ناوخۆییەکانی هاتوچۆ بکەن و لە شارو شارۆچکەکانی تر و ناو بازیانەوە بچنە ناو کارگە و بە پێچەوانەشەوە.
۲/ئەوکارگانەی کە کارمەند و کرێکاری بیانی لەلایان کاردەکەن و شوێنی مانەوەیان لەناو هەمان کارگەیە ئەوا پێویستە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان.
۳/ئەم بڕیارە کارمەندانی کارگێڕی کارگەکان و ستافی بەرهەم هێنانیش دەگرێتەوە.
٤/ هەر کەس و لایەنێک پابەند نەبێت ناچارین داواکاری گشتی سلێمانی ئاگاداربکەینەوە.
٥/کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئاو دەتوانن بەیانی ڕێکەوتی ۱٦/۳/۲۰۲۰ سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن لە ماوەی ئەم ۷۲ کاتژمێرە تا پێویستی هاووڵاتیان پڕبکرێتەوە. بە هیوای پابەندی و تەندروستی باش بۆ هەمووان بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان