ئیدارەی گەرمیان: رێگە بەهیچ ئۆتۆمبێلێك نادرێت شەقامەكان بەكاربێنێت

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا  ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد" کە تەواوی رێگەكان داخراون و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان جوڵەیان لەشەقامەكان بڕیوە و رێگە بەهیچ ئۆتۆمبێلێك نادرێت شەقامەكان بەكاربێنێت".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە" هاووڵاتیانی خۆشەویست و دانیشتوانی سنووری ئیدارەكەمان ئاگاداردەكەینەوە تەواوی رێگەكان داخراون و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان جوڵەیان لەشەقامەكان بڕیوە و رێگە بەهیچ ئۆتۆمبێلێك نادرێت شەقامەكان بەكاربێنێت".

ڕاشیگەیاندووە" ئەو ئۆتۆمبێلانەشی كەجوڵەدەكەن ئەوكەسانەن كە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بەشێوەیەكی فەرمی رێگەیان پێدراوە و خۆیان دەبیننەوە لە(وەفدە رەسمییەكان و بازرگانان،راگەیاندكاران و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و (كارمەندانی هێزەئەمنییەكان ـ تەنها ئەوانەی لەئەركدان) فرۆشیارانی سەوزە و میوەی كۆڵان و گەڕەكەكان)، خۆشبەختانە هاووڵاتیان بەشێوەیەكی باش پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانن داواتان لێدەكەین باشترو تەندروست تر مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەبكەن بۆ ئەوەی زوتر تێیپەڕێنین".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئیدارەی گەرمیان جەختیشکردۆتەوە: هەموولایەكیش دڵنیادەكەینەوە هەركەسێك پێچەوانەی بڕیار و رێنماییەكان هەڵسوكەوت بكات رێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.




PM:02:58:21/03/2020