فڕۆكەخانەی سلێمانی رونكردنەوەیەكی نوێى لەبارەی گەشتەكانەوە بڵاوكردەوە

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" كه‌ ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێم درێژده‌كرێته‌وه‌".

 

لەراگەیەنراوێكدا بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند" دوایی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لە 2020/3/17 بۆ 2020/3/24،ئەمڕۆ 2020/3/23 لە ئاگاداری نامەیەكی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق تـــــا 2020/3/28 درێژكردەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە" ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور و سەربازی و یارمەتی یە تەندروستییەكان و گواری‌و و بارهەڵگر(كارگۆ) ناگرێتەوه".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی لەچوارچێوەی بەرگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە".

 


PM:04:30:23/03/2020