سەرۆکی داواکاری گشتی پێشووتری سلێمانی دوو پێشنیاری یاسایی هەیە

حاکم فەرهاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری دەستەی داواکاری گشتی سلێمانی دوو پێشنیاری بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەی و سەرۆکی داواکاری گشتی دەکات و داوا دەکات دوو دەستە لە دادوەران رێگایان پێبدرێت کاربکەن.

 
لە پەیامێکدا حاکم فەرها حاتەم کە دانەیەکی دەست " سپی "کەتووە، تیایدا هاتووە "ئەم دۆخەی بەهۆی کۆرۆنا خولقاوە، زۆریشی داوە لەو کەسانەی کە بەتۆمەتی جۆراوجۆر ڕاگیراون کە زۆرێک لەکەیسەکان جۆری تاوانەکان تێیدا تاوانی سووکن ، وشایانی ئازادکردنن بەبارمتەی دارایی وتەنانەت ئیفراج بوونیش، وھیچ ڕێگری یەکیش نی یە لەم بارەیەوە، ھاوکات چەندین سزادراویش ھەیە شایانی بەربوونن بەمەرج(الإفراج الشرگی) پاڵپشت بەیاسای بنەما دادگەری یە سزایی یەکان".


ئەو دادوەرە کە پێشتر سەرۆکی دەستە داواکاری گشتی ( سلێمانی ) بوو داوا دەکات" ڕاسپاردنی بەڕێزان دادوەرانی لێکۆڵینەوەی له سەرجەم دادگاکانی تێھەڵچونەوەی ناوچەکانی دھۆک وھەولێر وسلێمانی وگەرمیان وداواکارانی گشتی سەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لەوشوێنانەی سەرەوە کە سەرجەم ئەوکەیسانەی کە تۆمەتباری ڕاگرتووی تێدایە ببینن وبڕیاڕی گونجاوی تێدا بدەن بەڕەچاو لەگردتنی لایەنی مرۆیی ئەم دۆخە نەخوازراوە ، وەبۆئەم مەبەستەش دەکرێت ڕۆژی دووکاتژمێر دەوام بکرێت".

 
هەروەها لەو پەیامەی ئەو دادوەرەدا هاتووە " ڕاسپاردنی سەرجەم بەڕێزان دادوەرانی دادگای کەتن (تەنھا ئەو بەڕێزانەی کەتایبەتن بەبینینی دۆسێ ێەکانی بەربوون بەمەرج دەبینن) بەھەمان شێوە ئەودۆسێ یانە ببینن ویەکلایی بکەنەوە".


پەیامێک بۆبەڕێزان

 
١- سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری

 
٢- سەرۆکی داواکاری گشتی

 
ئاشکرایە لای بەڕێزتان کە بەھۆی ئەم پەتا نەگریسەی کەبەرۆکی ھەرێمی کوردستان وتەواوی دونیای گرتووە 

 
جگە لەوەی کەزۆڕبەی کایەکانی ژیانی لەکارخستووە ولەنێویشیاندا کارەکانی دادگاکان ،کە دەرئەنجام زیانێکی زۆری بەپرۆسەی دادگەری گەیاندووە وھاوکات زیانێکی زۆریشی داوە لەو کەسانەی کە بەتۆمەتی جۆراوجۆر ڕاگیراون کە زۆرێک لەکەیسەکان جۆری تاوانەکان تێیدا تاوانی سووکن ، وشایانی ئازادکردنن بەبارمتەی دارایی وتەنانەت ئیفراج بوونیش، وھیچ ڕێگری یەکیش نی یە لەم بارەیەوە، ھاوکات چەندین سزادراویش ھەیە شایانی بەربوونن بەمەرج(الإفراج الشرگی) پاڵپشت بەیاسای بنەما دادگەری یە سزایی یەکان بۆیە پێشنیار دەکەم بۆبەڕێزتان کەڕەزامەندی بفەرموون بە:-

 
١- ڕاسپاردنی بەڕێزان دادوەرانی لێکۆڵینەوەی له سەرجەم دادگاکانی تێھەڵچونەوەی ناوچەکانی دھۆک وھەولێر وسلێمانی وگەرمیان وداواکارانی گشتی سەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لەوشوێنانەی سەرەوە کە سەرجەم ئەوکەیسانەی کە تۆمەتباری ڕاگرتووی تێدایە ببینن وبڕیاڕی گونجاوی تێدا بدەن بەڕەچاو لەگردتنی لایەنی مرۆیی ئەم دۆخە نەخوازراوە ، وەبۆئەم مەبەستەش دەکرێت ڕۆژی دووکاتژمێر دەوام بکرێت یابەھەرمیکانیزمێک کەبەڕێزتان دایدەنێن،چونکە چەندین تۆمەتبار ھەیە خەریکە ماوەی ڕاگرتنەکەی لەماوەی سزای ئەوتاوانەی لەسەری ڕاگیراوە تێپەڕدەکات،لەکاتێکدا ھێشتا دادگایی نەکراوە؟؟!!کە بیگومان بەڕێزتان ئاگادارن ئەمە جگەلەوەی پێشێلکاری یەکی زەقی یاسایە ،ھاوکات پێشێل کاری بنەماکانی مافی مرۆڤیشە ... چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە لەبنەڕەتتدا ئەوتۆمەتبارە بێ تاوان دەرچێت
٢- ڕاسپاردنی سەرجەم بەڕێزان دادوەرانی دادگای کەتن (تەنھا ئەو بەڕێزانەی کەتایبەتن بەبینینی دۆسێ ێەکانی بەربوون بەمەرج دەبینن) بەھەمان شێوە ئەودۆسێ یانە ببینن ویەکلایی بکەنەوە....
بۆیە داواکارم لەبەڕێزتان کە ڕەچاوی ئەوە بکەن کەسەروەری یاسا تەنھا خۆی لە ڕاگرتن وئەنجامدانی ڕێکاری سزایی نابینیتەوە بەڵکو لەجێ بەجێکردنی یاساکانی وبەئەنجام گەیاندنی دادپەروەری ...دوا بڕیاریش لای بەڕێزتانە ..لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم بۆبەڕێزتان.. دادواکاری گشتی

 
د.فرھاد حاتم حسێن
سلێمانی 
٢٩-٣-




PM:09:11:29/03/2020