کارگەیەک لە سلێمانی داخرا
له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كارگه‌یه‌كی بێمۆڵه‌تی ساخته‌كاری داده‌خات و به‌فه‌رمانی قائیمقام خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاریی یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر زانیاری و به‌دواداچونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی بێمۆڵه‌تی له‌قتونانی داخستوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ساخته‌كاری خوارده‌مه‌نی وشكه‌ی گۆڕیوه بۆ خوارده‌مه‌نی دیكه‌ی به‌ناوبانگ و به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كارگه‌كه، ئه‌و خوارده‌مه‌نیه وشكانه‌ی لهقتوناوه كه ماوه‌ی به‌سه‌رچونیان نزیك بوه‌ته‌وه له نه‌شیاوی بۆ خواردن، به‌به‌كارهێنانی لۆگۆی دیكه‌ی به‌ناوبانگ، خاوه‌ن كارگه‌كه جۆره ده‌فرێكی (650) گرامی به‌كارهێناوه و خوارده‌مه‌نییه‌كانی تێكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی به‌كارهێنانی درێژ كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی یاسای بازرگانی عێراق، هه‌ركه‌س و شوێنێك ده‌ستكاری لیبڵ و ئه‌و ده‌فرانه‌ی شمه‌كی تێكراوه بكات، یان زاینارییهكانی بگۆڕیت، فێڵی بازرگانیه و سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردوه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
AM:12:53:24/04/2020