ماوەی هەفتەیەک تێپەڕی بەسەر ئەو گەنجەی کوڕی خێزانێکی ناوداری سلێمانیە و کەوتبووە ئاوەوە لە ماوەت ئەمڕۆ یەک شەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
جه‌بار عه‌بدوڵڵا باوكی (برزوو) بە میدایاکانی راگەیاند " دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ١٩ی نیسان برزووی كوڕم له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی بۆ وێنه‌گرتن سه‌ردانی شارباژێڕ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر به‌ردێك قاچی ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وێته ئاوه‌كه‌وه‌و له‌و رۆژه‌وه تائه‌مڕۆ ته‌رمی كوڕه‌كه‌م دیارنه‌بوو."
باوکی قوربانییەکە دەڵێت " دوای هه‌وڵ و گه‌ڕانێكی زۆر له‌لایه‌ن تیمی فڕۆكه‌وانی و هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌رمی كاكه برزوو دۆزرایه‌وه."
برزوو جه‌بار عه‌بدوڵڵا ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه‌و له رۆژی ١٩ی نیسان بۆ سەیران له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی سه‌ردانی قه‌زای ماوه‌ت له‌شارباژێڕ ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌كه‌وێته ئاوه‌وه‌و دوای هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
قوربانییەکە کوڕی خێزانێکی پێشەوەری ناوداری سلێمانین.