وەزیری تەندروستی هەرێم داوای توندتکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

وەزیری تەندروستی هەرێم داوا لە وەزیری ناوخۆ دەكات ڕێککارەکان قەدەغەی هاتوچۆ توندبكاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە" لە ڕێگەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای توندکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کرد".

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا (٣٦٧) کەس تووشبوون بە پەتاکە لە هەرێم تۆمارکراوە، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (٣٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 


 

 



PM:10:52:29/04/2020