دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات" ١٠ خۆپیشاندەری دەستگیراو لە دهۆك لە زینداندا ماون".
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی رابردووی بەشێک لە مامۆستایان و هاوڵاتیانی دهۆک، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لە یەکەم ساتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە و بەمه‌به‌ستی چاودێری وبه‌دواداچونی ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی دهۆك-ی ده‌سته‌کە سه‌ردانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نی ئیداری و په‌یوه‌ندیداری لە شاری دهۆک کردووە و لە نزیکەوە گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بەو دۆخەی هاتۆتە ئاراوە".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا مافی مرۆڤی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە" به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، له‌ئێستادا زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كراون و تا پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی٥ی٢٠٢٠ ته‌نها ١٠ كه‌س ماون به‌بریاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئازادبکرێن".
دەقی ڕاگەیەندراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێك سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه 16 ئایاری مامۆستایانی شاری دهۆك بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌مه 16 ی ئایاری 2020 ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له شاری دهۆك گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌كانیان و دواتر بووه هۆی دروست بونی گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و رۆژنامه‌نوس له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركران ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ (ضياء بطرس صليوا) له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساتی ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان هاته سه‌رخه‌ت و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی دهۆكی ڕاسپارد بۆ مه‌به‌ستی چاودێری وبه‌دوا داچونی خۆپیشاندانه‌كان و ده‌ستگیركراوه‌كان و بارودۆخه‌كه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی دهۆك سه‌ردانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی و لایه‌نی ئیداری و په‌یوه‌ندیداریان كردوو له‌نزیكه‌وه گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی شاری دهۆك و خۆپیشاندانه‌كان و ده‌ستگیركراوه‌كان و ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له ڕۆژی 16 ئایار هاته پێش ، وه به‌گوێره‌ی به‌دوا داچونه‌كانی نوسینگه‌ی ده‌سته‌كه‌مان له ئێستادا زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كراون و ته‌نها 10 كه‌س تا دوای نیوه‌ڕۆی 17 ی مانگ به‌بریاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆك ماون ، له پێناو ڕێزگرتن له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كان نوێنه‌ری ده‌سته‌كه‌مان له نوسینگه‌ی دهۆك نه‌یانتوانی ڕاگیراوه‌كان ببینن و بڕیاره به‌یانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانیان بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئه‌وانیش ببینن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن وله‌نزیكه‌وه له ڕه‌وشیان ئاگاداربن و به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌دوا داچون و دواتریش ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر كۆی ڕووداوه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان ڕاپۆرتی خۆی ده‌بێت.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بڕوای ته‌واوی به ئازادی ڕاده‌ربرین وپارێزگاری كردن له‌مافه‌كانی هاوڵاتیان هه‌یه وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی مافه‌كانی مرۆڤ و پاڵشتی له داواكانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆران ده‌كات له پێناو دابین كردنی ژیانێكی شایسته ، و خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ش مافێكی ڕه‌واو ئاسایی هاوڵاتیانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان و ڕێنمایی یه‌كه ئیداریه‌كان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر _ 17 ی ئایاری _ 2020