کەلار.. کەسێک بە چەقۆ کوژرا

ئەمشەو لە گەڕەکی شیروانەی قەزای کەلار نزیک قەڵای شێروانە هاوڵاتییەک بە چەقۆ کوژرا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵەپەڕی "سپی" کەوتووە مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی شیروانەی قەزای کەلار نزیک قەڵای شێروانە کەسێک بەناوی ( ڕۆکان حسین علی ) لەدایکبووی 1981 بەچەقۆ کوژرا
لەئێستادا تەرمی ناوبراو هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار".

 

ڕاشیگەیاند" تۆمەتبار ناسراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچوە، هاوکات پۆلیسیش لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردوە".



AM:09:34:19/05/2020