نەتەوە یەكگرتوەكان 2 ملیۆن كۆندۆم لە جامی جیهانی دابەش دەكات
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ڤایرۆسی ئایدز رۆژی هه‌ینی 16-5 له ئه‌بوجای پایته‌ختی نیجریا كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا 2 ملیۆن كۆندۆم له‌ناو هانده‌رانی تۆپی پێ له جامی جیهانی ئه‌مساڵ دابه‌ش بكه‌ن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه مه‌به‌ست له دابه‌ش كردنی ئه‌و كۆندۆمانه رێگری كردنه له زیادبوونی ڤایرۆسی ئایدز به‌هۆی ئه‌و هانده‌رانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه روو ده‌كه‌نه به‌رازیل.
گابریه‌ل دیالو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئایدز له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌و كاره‌مان به هاوكاری ئاژانسی نیشتمانی كونترۆڵ كردنی ئایدزه له به‌رازیل تا هانده‌رانی تۆپی پێ مه‌ترسی نه‌خۆشی ئایدز و جنسیان نه‌بێ.
جامی جیهانی تۆپی پێی ئه‌مساڵ 12-6 له به‌رازیل ده‌ست پێده‌كات
PM:03:22:18/05/2014