هاوڵاتیان زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان لەماڵەكانیان داناوە

بەپێی ئامارێكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان زیاتر لە 10 ملیار دۆلار لای هاووڵاتیانەو لە ماڵەكاندا داندراون.

لەمبارەیەوە لە لێدوانێكدا بۆ سپی میدیا، مەلایاسن وتەبێژی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایگەیاند"لە ئێستادا بەپێی ئەو ئامارەی لای ئێمەیە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار پارە لای هاووڵاتیانەو و لە ماڵەكانیاندا هەڵگیراوە".

وتیشی "فەرمانبەران كە موچە وەردەگرن لەماڵەكانیاندا هەڵی دەگرن و نایخەنە بانقەكانەوە بەهۆی ئەوەی سیقەیان بە بانقەكان نەماوە لەبەر ئەو ڕەوشە ئابوریەی لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستاندا هەیە".

مەلایاسین ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئەو پارەیەی لای وەبەرهێنەرانە نزیكەی 2 ملیار دۆلارە ئەگەرئەوەش بدرێت بە حكومەت ئەوا بازاڕ بەتەواوەتی دەوەستێت.

لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشانەیە كە لە نێوان هەرێم و عێراقدا هەیە، موچەی فەرمانبەران چیتر دوانەكەوێت بەڵام تائێستا هیچ هەوڵێكی گەشبین بەدی ناكرێت.

زریان محەمەد- سلێمانی



PM:04:23:18/05/2014