نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە رایگەیاند" لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاککتر دووپاتدەکەینەوە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی" لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاککتر، هەروەها بۆ هەسارەیەکی لە بارتر دووپاتدەکەینەوە". 

 
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە" پاراستنی سروشت، بەشێکی سەرەکییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆکارانەی زیان بە ژینگە دەگەیێنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا".


پێنجی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانی ژینگە ناسێندراوە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاکی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییە ژینگییەکان لەم رۆژەدا کەمترن.



PM:02:26:05/06/2020