ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی کازمی دەدات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەبارەی دەنگدان بە کاندیدانی حەوت وەزارەتی پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق کۆدەبێتەوە.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ کۆبونەوەی پەرلەمان کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و سێ تەوەر لە خۆ دەگرێت، کە لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر حەوت کاندیدی وەزاری پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەدرێت.

 

هەروەها بە گوێرەی کارنامەکە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە ئێستادا ڕێژەی تووشبوون لە عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

سێهەم خاڵی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمان بریتی دەبێت لە گفوگۆ کردن لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمان و پێشنیازەکانی سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی.

 


AM:09:09:06/06/2020