١٢ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان تۆمارکرا


تەندروستی هەرێم لە ئیدارەی گەرمیان ١٢ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ١٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".

ڕاشیگەیاند" تووشبووەکان نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون". 

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە،
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز،
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان،
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین،
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد،







AM:10:24:08/06/2020