هاووڵاتیەك لە كەلار خۆی خنكاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە هاووڵاتییەك بەهۆی خۆهەڵواسینییەوە گیانی لەدەستداوە.

 

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی (م، ع، ح ) لەدایكبووی 1951 دانیشتووی كەلار سەركەوتن هێنرایە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو". 

وتیشی" بەوتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی بوەو نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە". 

رونیشكردەوە: لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆڕوداوەكە كراوەتەوەو پۆلیس لەسەرچۆنێتی و هۆكاری خۆخنكاندنی ناوبراو دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.



PM:04:40:23/06/2020