پارێزگاری سلێمانی نوێترین زانیاری لەسەر بڕینی ئاوی شارەکە رادەگەیەنێت

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی دواین زانیاری لەسەر چاككردنەوەی وێستگەی ئاوی سەرچنار رایگەیاند،"بەڕێوەبەرێتی ئاوی سلێمانی بەشێکی گرنگیی وێستگەکەیان خستەوەگەڕو لە سبەینێوە کێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت".

 
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،" بەڕێوەبەرێتی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار؛ دوای جیاکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەرکەوتوە؛ دەست بە چاکردنەوەی بۆری سەرەکی گواستنەوە و دابەشکردنی ئاوی سلێمانی  کراو بەشێوەیەکی کاتیی و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بێئاو نەبن بۆ ماوەیەکی درێژ، جوامێرانە بەشێکی گرنگی وێستگەکەیان خستەوەگەڕ"


وتیشی،"لە سبەینێوە کێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەردەبێت و دوای تەرخانکردنی بوجەی فریاگوزاریش لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییەوە کەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواکراوە، هەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی شکان و خستنەوەگەڕی وێستگە و هێڵەکان دەدرێت."

 


AM:12:07:06/07/2020