سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه و هۆشیاری به دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان له هه‌بونی گۆشتی بێمۆر و قیمه‌كراو ده‌د‌ات ده‌ڵێت: شوێنه‌كه روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه".
وتیشی" ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌كه‌شیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه".
رونیكرده‌وه: ئه‌و كوشتارگانه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند" لیژنه‌كه له دوكانێكی گۆشتفرۆرشتن ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك قیمه‌ی ئاماده‌كراودا گرتوه، به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن قیمه‌ی ئاماده‌كراوی لێبێت، هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆش گۆشتی بێمۆر یان قیمه‌ی ئاماده‌كراو بفرۆشێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه، داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره گۆشته مه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌ناوده‌برێت.