لە ئۆپراسیۆنێكدا شەڕڤانان ژمارەیەك گومانلێكراویان دەستگیركرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ڕۆژی یەکەمی قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ٢٤ ئەندامی داعش دەستگیرکراون.

 

ڕاگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هاوکاری هاوپەیمانان لەدژی شانە شاراوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستیان بە قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر کرد.

لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا لەدژی چەتە تیرۆریستەکان و کەسانی گۆماناوی، هێزەکانمان لە شارەکانی بسەرا و شیهەلی باکووری دێرەزۆر هەڵیانکوتایە سەر هەندێک ماڵ و ناونیشان و زۆر کەسی گۆماناویان دەستگیر کرد.

لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەکێکی کەڵاشینکۆف، بی کەی سی، ژمارەیەک دەمانچەی بێدەنگ، ڕۆکێتی ئار پی جی٧ و ژمارەیەک چەکی جیاوازدا گیرا.

هەروەها ٢٤ چەتەی داعش و کەسی گۆماناوی دەستگیرکران.

هەنگاوی لەناوبردنی داعش تا دەگاتە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت."



PM:09:29:17/07/2020