گۆڕان دژی پەکخستن پەرلەمانەو، بە تێکەڵکردنی پەرلەمان بە ململانێی ناشیرینی حیزبەکان ناوزەدی دەکات

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بەتوندی دژی پەکخستنی پەرلەمان دەوەستێتەوەو دەڵێت " بەداخەوە ئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان".


لە راگەیاندنێکدا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان هۆکاری پەکخستنی پەرلەمان دەگەڕێننەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەڵێن" پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە."


بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی




یٔێمە لە فراکسیۆنی گۆران دوای یٔاڕاستەکردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی وورد، بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەکان کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە بەتایبەت:


١. پرسی دۆخی دارایی و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم کە گوزەرانی خەڵک بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەرێت.


٢.پرسی خاڵە سنوریەکان: یٔەو قاچاخچێتی و گەندەڵکاریانەی تیایدا یٔەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە.


٣.چاکسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان بە دەرچواندنی یاسای چاکسازی گشتگیرو هەمەلایەنە.


٤.پرسی ناوچە سنوریەکان لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیاو، وتۆپبارانەکانی یٔێران ودۆخی خراپی  ناوچە دابڕێندراوەکان.


یٔێستا کە کوردستان بە دۆخێکی یٔاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە کارکردنە، لەسەر یٔاستی نیشتیمانی و چاکسازی بنەرەتی کە دەبێت پەرلەمانێکی کارا یٔەم رۆڵ و یٔەرکە ببینێ وشوێنی چارەسەری کێشەکان بێت . بەڵام بەداخەوە یٔاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە یٔاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان کە پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.


پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، تایبەت بە کێشەکانی خەڵکی کوردستان.


فراکسیۆنی گۆڕان  
 


PM:02:36:21/07/2020