عێراق.. قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ راگەیەندرا

لیژنەی بالای تەندروستی و سەلامەتی عیراق بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی راگەیاند لە ٣٠ی ئەم مانگەوە تا ٩ی مانگی داهاتوو.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی بە ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، بە هۆی جەژنی قوربانەوە له‌ رۆژی ٣٠ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو ٩ی مانگی داهاتوو قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت.

 

هاوکات بڕیاردرا بە دووبارە کردنەوەی نۆرینگە پزیشکییە تایبەتەکان، بەڵام بە مەرجی پابەند بوون بە رێکار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کارئاسانی بۆ هێنانی ئۆکسجین لە ئوردنەوە بکرێت.

 
 


PM:05:43:26/07/2020