"١٢ هەزار دۆنم دارستان و پووش و پاوان لە شارباژێر سووتا"

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە سنوری ناحیەی گاپیڵۆنی ناوچەی شارباژێر نزیکەی (١٠٠٠) دۆنم پوش و پاوان سووتا".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢٠/٧/٢٩ ئاگرێكی فراوان لە گوندی (شارستێنە)ی سەربە ناحیەی سیتەك هەڵگیرسا و دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە، بەڵام بەهۆی بەرفراوانی ئاگرەكە و بوونی با لە ناوچەكە نەتوانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و زیاتر تەشەنەی سەند بۆ سنووری گوندەكانی (بناویلە، كانی گەورە، دوكانیان).

ئاشكراشیكرد: بۆ ئەو مەبەستەش مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ڕۆیشتن بە هانایانەوە و بە هاوكاری خەڵكی سنوورەكە و بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك و قایمقامی شارباژێڕ و بەڕێوەبەری ناحیەی سیتەك توانرا دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر كە ١٠ كاتژمێری خایاند ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

 

ڕاشیگەیاند" زەرەر و زیانی ئاگرەكە مەزەندە دەكرێت بە سووتانی نزیكەی ۱۲٠٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان و هۆكاری ئاگرەكەش نادیارە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە". 



PM:02:46:30/07/2020