فڕۆكەخانەی سلێمانی: گەشتیار بەبێ ئەنجامی پكشنین رێگەی گەشتی پێ نادرێت

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند" پێویستە گەشتیاران ٤٨ سەعات پێش ئەنجامدانی گەشت پشكنین ئەنجام بدەن".

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" دوابەدوای بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٨/١ ەوە، بەپێی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێ بەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاگاداری گەشتیاران دەکەین کە پێویستە پێش (٤٨) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجامبدەن".

 

راشیگەیاندووە" نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە". 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە بە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات. 

 


PM:03:27:31/07/2020