دوو برا له‌ ئاودا خنكان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگوندی (بنکە) سەربەناحییەی (خان ) لە ئیدارەی گەرمیان دوو مێرد منداڵ کە برای یەکتر لەکاتی مەلەکردندا خنکان.

 

مقەدەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگوندی (بنکە) سەربەناحییەی (خان )وە تەرمی دوو منداڵ کەبرای یەکترن بەناوەکانی ( ڕێبین یاسین محمد ) لە دایکبووی 2014 و (هارون یاسین محمد ) لە دایکبووی 2003 هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی خنکان لە ئاو گیانیان لەدەستدابوو".

 

ئاشکراشیکردوە: بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی گوندی بنکەن بە مەبەستی مەلەکردن چونەتە سەر مەشروعی ئاو کە نزیکە لە گوندەکەی خۆیانەوە، یەکێک لە منداڵەکان کەوتۆتە ئاوەکەوە لە کاتێکدا براکەی ویستوویەتی ڕزگاری بکات ئەویش ژێرئاو کەوتوە و خنکاوە.

 

لە ئێستادا تەرمەكان دۆزراونەتەوە و بەمەبەستی تۆێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراون.

 

لەگەڵ داهاتنی وەرزی گەرما هاووڵاتییان روو دەکەنە رووبار و بەنداوەکان بۆ مەلەکردن و بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی ئه‌مساڵ له ‌گه‌رمیان پێنج كه‌س له‌ ئاودا خنكاوه‌.

 


PM:04:26:03/08/2020