ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەرین چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

ژوری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت" پێویستە سەرجەم كاسبكار و جووتیاران پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن و كەمتەرخەمی نەكەن". 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی راپه‌ڕین، كاتژمێر  11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 5 / 8 / 2020 ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەڕین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندروستی ناوچەكەو بەردەوامی چالاكی و نەش و نمای ترسناكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا، تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانە دەركران: 

یەكەم / داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی سنوورەكەمان بە كاسبكار و دوكاندار و جوتیار و كرێكار و فەرمانبەر و موڕاجیعی فەرمانگەكان و سەرجەم چین و توێژەكان دەكەین لە پێناوی سەلامەتی خۆیان و كەسوكاریان چیتر كەمتەرخەمی نەكەن و لەمەودوا پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان بن هەم لە ماڵەوە و هەم لە شوێنی كاریاندا بە بەستنی دەمامك و خۆدوورگرتن لە هەموو چەشنە بەریەككەوتن و تۆقە و هتد ..

دووەم / پێویستە كلینك و نۆڕینگەكان تەواوی ئامرازەكانی پێویستی تاك پارێزیی بۆ نەخۆش و سەردانیكەرەكانیان دابین بكەن و پابەندیی تەواوی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بن .

سێیەم / سەرجەم ماركێت و ریستۆرانت و شوێنە بازرگانیەكان ئامرازەكانی خۆپارێزیی بۆ سەردانیكەر و كڕیارەكانیان دابین بكەن .

چوارەم / بەیانی ژمارە ( 44 ) ی وەزارەتی ناوخۆ بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندێتی ناوچەكەمان جێبەجێ بكرێ ..

PM:03:14:05/08/2020