توركیا تۆپبارانی سیدەکان دەکات

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکیان لە سنوری ناحیەی سیدەکانی باکوری پارێزگای هەولێر کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری شاخی زاران و بەرزاییەکانی کایرشکێیان لە سنووری سیدەکان سه‌ر به‌ پارێزگای هەولێر كرد. 
 

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە.

 

سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، ناوەندی ناحيه‌ى سیدەکانه‌ و تا پێش ساڵى ١٩٩٦ به‌ ره‌سمى هه‌ر به‌ ناحيه‌ى برادۆست ده‌ناسرا، سيده‌كان لە ئەوپەڕی باکووری پارێزگای ھەولێره‌ و کەوتۆتە رۆژئاوای ‏شاری شنۆ وە و لە رووی رووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی ھەولێرە و زۆربەی ‏دەڤەرەکە شاخاویە و دەشتانیی کەمە، باشترین شوێنە بۆ بەروبوومی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ ھەروەھا لە رۆژگاری دێریندا ‏رێرەوێکی گرینگی بازرگانی بووە رۆژھەڵات و رۆژئاوای پێکەوە بەستۆتەوە بە رێگەی کێلە شینەوە.



PM:07:59:30/08/2020