عادل عەزیز دەستی لە بەڕێوەبەری ڕادیۆی گۆڕان کێشایەوە

ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان عادل عەزیز دەستی لە بەڕێوەبەری ڕادیۆی گۆڕان کێشایەوە.

 

 ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئەیلول عادل عەزیز بەڕێوەبەری ڕادیۆی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسینێکی کورتدا باسی لەوەکردووە" دەست لەکارکێشانەوەی خۆم ڕاگەیاند، لە ئەرکی بەڕێوەبردنی ڕادیۆی گۆڕان". 

 
عادل عەزیز، ماوەی نزیکی ساڵێک دەبێت بۆتە بەڕێوەبەری ڕادیۆی گۆڕان، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان بووە، پێشتریش بەڕێوەبەری هەمان رادیۆ بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩١یشەوە بە بەردەوامی کاری میدیاکاری وەک بێژەر لە میدیاکانی یەکێتی کاری کردووە. 


PM:09:47:01/09/2020