سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و  بڕیارە سەردانی هەڵەبجەش بكات.

 

کەمێک لەمەوبەر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و ئیدارەی شارەكەوە پێشوازی لێكرا.

 

لەسەردانەکەیدا، کازمی ئەمڕۆ بڕیارە چەندین كۆبونەوە و دیدار ئەنجامبدات، هاوکات بڕیاریشە دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەکانی لە سلێمانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەلەبجە بکات و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگاکە کۆببێتەوە.

 



AM:11:44:11/09/2020