هۆشیار زێباری ئەو لایەنە ئاشکرا دەکات هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

ئەمشە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرای دەکات، ئەو گروپە چەکداریانەی لە بەغدا ئاڵۆزییان دروستکردوە، هێرشە موشەکیەکەی هەولێریان ئەنجامداوە.


هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی" ئەمشەو ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی دەوروبەری هەولێر كراون، ئەوەش هەوڵێكی دیکەیە بۆ ئاڵۆزكردنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق".


ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەش دەکات، هێرشەکە لەلایەن هەمان ئەو گروپە چەكدارانەوە ئەنجام دراوە كە ئاڵۆزیان لەشاری بەغدا دروست كردوە و هێرشیانکردەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، بۆیە پێویستە ڕێگری بكرێت لە دوبارەبونەوەی روداوانە.


وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیاندنێکدا بڵویکردەوە كاتژمێر 8:30ی ئه‌مشه‌و له‌ سنوری گوندی شێخ ئه‌میره‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وایه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ 6 موشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کران و بەدووری پێنج کیلۆمەتر کەوتنە خوارەوە، مووشەکەکان له‌ چۆڵه‌وانی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و دوو له‌و موشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیوونه‌ته‌وه.
 


PM:11:39:30/09/2020