ئەمڕۆ پێنج شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، ڕێنمایی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی کرد بە مەبەستی بەدواداچوون لە ڕاستییەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر.
ڕێنماییەکە لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووە کە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی مەندەلاوی و ئامادەبوونی (١٧٠) پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ لەسەر هەمواری نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٨٨ درا.
شەوی ٥ی ئەم مانگە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا (٢٢٧) دوکان و (٧) کۆگا سووتان، ههروهها (١٣٢) کەسیش برینداربوون.