ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکامی عێراق ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە باڵوێزخانەکانیان کردۆتە ئامانج

فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند " لە ڕێگای ئەو لێکۆڵینەوانەی کردوویانە لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریست کە دەستیان هەبوو لە بەئامانج گرتنی باڵوێزخانەکاندا، گەیشتوونەتە ئەنجامێکی باش و بڵاویدەکەنەوە بۆ رای گشتی".

 

 
 
لیوا  تەحسین خەفاجی وتەبێژی هێزە هاوبەشەکان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە " وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی باسی لە دەستگیرکردنی چەند کەسێکی کردووە کە پەیوەندیان بەو دەستدرێژیانەوە هەیە کە کراونەتە سەر باڵوێزخانەکان لە بەغدا".

 


ناوبراو باس لەوەش دەکات کە لە لێکۆڵێنەوەکاندا گەیشتوونەتە  ئەنجامی گەورە و دوای تەواوبوونی لێکۆینەوەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.

 


وتەبێژی هێزە هاوبەشەکانی عێراق وردەکاری زیاتری بڵاونەکردەوە کە چەند کەسن ئەوانەی گیراون، هەروەها سەر بە چۆ لایەنێکن، بەس هێندە ناویان هاتووە کە " تیرۆریستن".

 


PM:03:20:01/10/2020