هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییهك ئاراستهی شۆفێری بارههڵگرهكانی سنووری شاری سلێمانی دهكات.
له ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکانی سنووری شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت" ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە ناو گەڕەکەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت سزا دەدرێت".
هاوڵاتییانیش ئاگادار دهكاتهوه و رایدهگهیهنێت" لەکاتی بوونی هەر سەرپێچییەکی لەو جۆرە هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ١٨٨ی کۆنترۆڵی هاتووچۆوە بکەن".