کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر ئاستی باڵا دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دەستیپێکرد.

 

بەپێى ئەو زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستى باڵا دەستیپێکرد.

 

هەر بە بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەبێت، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسە گرنگەکان و دۆخی ئێستای هەرێم و نەبوونی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوانیانن دەکرێت.



AM:11:45:09/11/2020