ڕۆژی یەکشەممە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە

بڕیارە رۆژی یەکشەممەى داهاتوو هەریەکە لە سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم و بەشێک لە نوێنەرانى کورد لە بەغدا، لە بارەى بڕینى ٣٢٠ ملیار دینارەکەى هەرێم کۆببنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بڕیارە رۆژى یەکشەممە کۆبونەوەى هەر سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم بە ئامادەبونى سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەبەغدا و وەزیرە کوردەکان لە حکومەتى عێراق، لە باڵەخانەى سەرۆکایەتى هەرێم ئەنجام بدرێت، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بڕینی پشكی هەرێم لە یاسای قەرز و رەوانە كردنی شاندێك بۆ بەغدا تاوتوێ‌ دەكرێن. 

 

بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ به‌شداری نوێنه‌رانی كورد پرۆژه‌ یاسای كورتهێنانی دارایی په‌سه‌ندكرد، به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌ش، حكومه‌تی عێراق بڕی ١٢ ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌كات بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. 



PM:12:36:13/11/2020