کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد بۆ تاوتوێکردنی مامەڵەکردن و رێگەچارەکانی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق.
پێش کۆبوونەکە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" کۆبوونەوەکە راوێژکارییە و بە مەبەستی رەخساندنی زەمینە بۆ گرێدانی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و فراکسیۆنە کوردییەکانە".