" مینحە بۆ زیاتر لە ھەزار زیندانیی سیاسی خەرج دەکرێت"

جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی، رایگەیاند " مینحە بع زیاتر لە هەزار زیندانیی سیاسی خەرج دەکرێت".


ژیان تاھر، جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "پێشتر بەھۆی تەواوبوونی ماوەی یاساییەوە مینحەی ئەو زیندانییە سیاسییانە ڕاگیراوە، کە ماوەی ١٠ ساڵە سوودمەندن لە مینحەی حکوومەت و بەگوێرەی یاسا کاتەکەیان کۆتاییی ھاتووە، بەڵام لەو ٥ هەزار زیندانییە سیاسییە زیاتر لە ھەزار زیندانیان ھیچ مووچەیەک لە حکوومەت وەرناگرن''.


جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی دەشڵێت: "دوای ھەوڵێکی زۆر توانیومانە مینحە بۆ ئەو زیندانییانە بگەڕێنینەوە کە مووچە وەرناگرن و لیژنەیەکی باڵا بۆ پێداچوونەوە لە لیستی زیندانییان پێک ھاتووە".


ژیان تاھر ڕوونی کردەوە: "چاوەڕێی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانین تا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مینحەی ئەو زیندانییانە بدات و بڕیارە ھەر زیندانییەکی سیاسی بێمووچە بێت مینحەی زیندانیی سیاسیی بۆ خەرج بکرێت و سوودمەند بێت لەو مینحەیە، بەڵام ئەوانەی ماوەیان تەواو بووە و مووچەیان ھەیە نایانگرێتەوە".
 


PM:09:00:28/11/2020