سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆف ئیدانەی داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەردەزگایەکی تری میدیای دەکات و بە پێشێلکاریەکی گەورەی یاسایی دەزانێت.
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆف لە نوسراوێکی کە دانەیەکی دەست (سپی) کەوتووە باس لەوەدەکات، ئەگەر لە ڕابردوو بەرپرسانی سیاسی ئەم وڵاتە بەرامبەر برسی کردنی خەڵک و بڕینی قوتی مووچەخۆران بانگەشەی ساختە ئەوەیان کردووە کە پەراوێزێک هەیە بۆ ئازادی و میدیای ئازاد، خەڵک بۆی هەیە ئازادانە ڕایی خۆی دەردەبڕێت، ئەوا بەدەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان گومانێکی گەورەیان خستە سەر ڕاستی و دروستی بانگەشەی خۆیان.
هاوکات لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا، سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆف ئیدانەی داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەردەزگایەکی تری میدیای دەکات و بە پێشێلکاریەکی گەورەی یاسایی دەزانێت.
هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن کە هەرچی زووترە بڕیار بدەن بەکردنەوەی کەناڵەکە و لەوە زیاتر ڕووی ناشرینی خۆتان ناشرینتر مەکەن.