شارەزوور.. خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن بارەگای حیزبەکان بسووتێنن

خۆپیشاندان کە لە شارەزوور بە گەرمی دەستیپێکردووەو لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی بارەگای حیزبەکان و ئێستا لە دەوری بارەگای پارتی کۆبوونەتەوەو دەیانەوێت بیسووتێنن.

 

خۆپیشاندان سات بە دوای سات شوێنێ تر لە پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوەو ئێستا لە ناحیەی وارماوە لەسەر رێگای سلێمانی گەرمیان خۆپیشاندان گەرمەو خۆپیشاندەران دەیانەویت بارەگای پارتی کۆنترۆڵ بکەن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە کفری و دەربەندیخان و پیرەمەگروون و بازیان خۆپیشاندان بەردەوامە.

 

تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ دوو شەممەدا دوو خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ و کفری گیانیان لە دەستداوەو خۆپیشاندەرێکی تری شاری کفری دۆخی خراپە، هەروەها زیاتر لە پێنج کەس بریندار بوون



PM:10:02:07/12/2020