بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی هەڵوەشایەوە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ دوو شەممە کاتژمێر٢:٢٠ خولەک لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تیان راگرت، بریارە ئەمڕۆ دەست بە پەخشی ئاسایی خۆی بكاتەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا پەرەی فەڕمی كەناڵی ئێن ئاڕ تی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، بینەران ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پەخشی ئێن ئاڕتی دەستپێدەكاتەوە.

 

دوێنێ وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم فەرمانی راگرتنی کەناڵی ئێن ئاڕتی بۆماوەی یەک هەفتە راگەیاند، لەبەر پابەند نەبوونی کەناڵەکە بە رێنوماییەکانی رێکخستنی بواری میدیای بیسترا و بینراوەوە، بەتایبەتی هەڵسوكەوتكردنی نابەرپرسانەی لەم كاتەدا كە دوورە  لەیاسا و لۆژیك. 



PM:01:09:08/12/2020