ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان لەسەر خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندو دەڵێت" به هه‌ستیاری و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخەدا بكه‌ن و هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه و گه‌یشتن به رێككه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، خۆپیشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاوڵاتیان ده‌بینی له‌پێناو دابینكردنی داواكاریه‌كان وئامانجێكی دیاری كرا‌و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان و دور له توندوتیژی وئاژاوه گێڕیو دور له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و موڵكی تایبه‌ت و گشتی و له‌هه‌مانكاتدا پاراستنی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان، بۆیه هه‌میشه له‌و سۆنگه‌وه پاڵپشتی له‌هه‌مو چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ن كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاوڵاتیان بێت له پێناو خۆشگوزه‌رانی و دابین كردنی موچه‌و شایسته داراییه‌كان وچه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا.
ده‌قی راگەیەندراوەکەی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان:
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپشاندان به‌ڕێوه چوو له‌لایه‌ن چین و تووێژه‌كانی كۆمهڵگاو موچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران ، كه داوای موچه‌كانیان و باشتر كردنی ژیانیان دهكردو سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوو له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕاو گرژی تێكه‌وت و كوژراو‌و بریندار بونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێ كه‌وته‌وه‌و چه‌ندان باڕهگاو بینای حكومی و شوێنی گشتی سوتێنران لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین :
1 ) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، خۆپیشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاوڵاتیان ده‌بینی له‌پێناو دابین كردنی داواكاریه‌كان وئامانجێكی دیاری كرا‌و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان و دوور له توندوتیژی وئاژاوه گێڕیو دوور له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و موڵكی تایبه‌ت و گشتی و له‌هه‌مان كاتدا پاراستنی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان ، بۆیه هه‌میشه له‌و سۆنگه‌وه پاڵپشتی له‌هه‌موو چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ین كه ئامانج لێ ی ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی هاوڵاتیان بێت له پێناو خۆشگوزه‌رانی و دابین كردنی موچه‌و شایسته داراییه‌كان وچه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا.
2) داوا ده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له پێناو دابین كردنی موچه‌و شایسته داراییه‌كانی موچه خۆران و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دابین كردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندییش ئه‌ركی ده‌ستوری خۆی جێ به‌جێ بكات له دابین كردن و ناردنی به‌شه بودجه‌و موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌مافی هاوڵاتیان به پێ ی ده‌ستوری عێڕاق.
3) داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین به هه‌ستیاری و هه‌ست كردن به لێپرسراوێتی یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن و هه‌موولایه‌ك هاوكار بن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌و گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن وڕێكخستنهوهی ناو ماڵی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دوور له خیتابی توندڕه‌وی و هاندان وله‌پێناو زیاتر ئاڵۆز نه‌كردنی دۆخه‌كه.
4) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌یه‌كه‌م ساتی خۆپیشاندانه‌كان چاودێری بارودۆخه‌كه‌ی كردووه‌و نوسینگه‌كانی ده‌سته‌مان ڕاسپێردراون بۆ به‌دواداچون و چاودێری كردنی خۆپیشاندانه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجه‌شمه 10 ی دیسێمبری 2020 به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و بارودۆخه‌و چه‌ند پرسێكی تره‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رؤژنامه‌وانی ساز ده‌كات له دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كاتژمێر (12،30) و بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان بۆ ڕای گشتی.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان