بەهۆی كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی لەلایەن ئەنکەرەوە، ئەمریكا سزای بەسەر بەڕێوەبەرایەتیی كەرتی پیشەسازیی بەرگریی ئەو وڵاتە و سەرۆكی فەرمانگەكەدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند" بەهۆی رەفتارەکانی تورکیا سزامان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوە و سزاکانیش دامەزراوەکانی پیشەسازی سەربازی و بەرگری دەگرێتەوە".
هاوکات لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای دایەو ڕایگەیاند" سیستەمی (ئێس ٤٠٠) هەڕەشە نین بۆسەر ناتۆ ، پێویستە ئەمەریکا لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە و سزاکانی بە هەڵە ناوبرد".